ئاهه‌نگی گه‌لای کوردی له دانمارک
بۆ ساڵی دووهه‌م و له ڕێوره‌سمێکی نموونه‌یی و بێ وێنادا و بۆ ناساندن و رێزلێنان و خه‌ڵاتکردنی رۆڵی ئه‌و که‌سایتیه کورد و دانمارکی یه چالاکانه‌ی که له پرسی گه‌لی کورد و کوردستان دا بێ ووچان کاریان کردووه بۆ ناساندن و پاڵپشتی کردنی دۆزی ره‌وای کورد، نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له باکوری ئه‌وروپا، رێوڕه‌سمی گالای کوردی، له کۆبنهاگنی پایته‌ختی دانمارک ڕێکخست.
له‌م ڕێوره‌سمه‌دا به‌رێز وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی دانمارک به‌رێز هۆلگه نیلسن، سه‌رۆکی پارتی سوشیالیستی گه‌لی دانمارک ڤیللی سوێندێل و ئه‌ندامانی پارتی سۆشیالیستی دیموکراتی دانمارک و پارتی گه‌لی دانمارک و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و چه‌ندین ئه‌ندام په‌رله‌مانی دانمارک و نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له سوید و باکووری ئه‌وروپا و باڵێوزی کۆماری ئێراقیفیدراڵ له دانمارک و ڕێکخراوه نا حکومیه‌کانی دانمارک و نوێنه‌رانی پاره‌ته کوردی و ئێراقیه‌کان ئاماده بو بوون
سه‌ره‌تای ئه‌م رێوڕه‌سمه به سرودی نیشتیمانی کوردستان (ئه‌ی ره‌قیب) ده‌ستی پێ‌کرد، پاشان رێکخه‌ری کاروباری حکومه‌تی هه‌رێم له دانمارک به‌ڕێز دلاوه‌ر ئاژگه‌یی ووته‌ی به‌خێرهاتنی پێشکه‌ش کرد. پاشان کورته فیلمێک له‌سه‌ر ڕێوڕه‌سمی ئاهه‌نگی گالای پارساڵ له دانمارک نمایشکرا که له ئاماده‌کردنی که‌ناڵی کورد تی ڤی بوو له دانمارک
پاشان تا کاتی ناو هێنانی پاڵێوراوان و به‌خشینی خه‌ڵاته‌کان، چه‌ند پارچه مۆسیقایه‌ک و چه‌ند نمایشێکی سیرکی پێشکه‌شکران
به‌رێز وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ته‌ها به‌رواری ووته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد، که تیایدا ئاماژه‌ی به به‌ره‌وپێشچوونه‌کانی هه‌رێمی کوردستان دا له بواری دیموکراتی و ئازادی و بازرگانی و هتد. رۆڵی گه‌نجان و لاوانی کوردی به‌رز نرخاند و سوپاسی ئه‌و که‌س و لایانانه‌ی کرد که دۆست لایه‌نگری دۆزی کوردن. هه‌روه‌ها پێشوازی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و کۆمپانیا و لایانانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌کوردستاندا کار بکه‌ن و بانگهێشتی کردن بۆ ئه‌وه‌ی پردێکی که‌لتوری و هاوکاری پێکه‌وه دروست بکه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی خسته‌روو که چه‌نده هه‌رێمی کوردستان پێشکه‌وتووی به خۆیه‌وه بینیوه
پاشان له‌کاتی دیاریکراوی خۆیدا و له چاوه‌روانی ئاماده‌بووان، بۆ ئاشکراکردنی پاڵێوراون و ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ی خه‌ڵات ده‌کرێن، کۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌ستنیشانکردنی پاڵێوراوان، بانگهێشتی سه‌رته‌ختی شانۆ کران که پێكهاتبوون له خاتوو ئان سمیچ به‌رپرسی رێکخراوی (کێر فۆر یوی) دانمارکی، خاتوو ئوزلیم چکیک ئه‌ندامی په‌رله‌مانی دانمارک، به‌رێز ڤیلۆ سیگۆردسن سه‌رۆکی پێشووی شاره‌وانی کۆبنهاگن، به‌ڕێز هونه‌رمه‌ند حه‌مه جه‌زا، به‌ڕێز ڕه‌ند شه‌وکه‌وت فێرخواز له کۆلیجی زانسته سیاسیه‌کان. پاشان له لایان خاتوو ئوزلیم و له‌ڕێگای شاشه‌یه‌کی گه‌وره‌وه ناوی پاڵێوراوان بۆ کوردی ساڵ ئاشکرا کرا که پێکهاتبوون له
ده‌کتۆره ئه‌دیب عیسا / مامۆستا له زانکۆی ته‌ندروستی باشوری دانمارک
موهه‌مه‌د ئه‌رده‌م / نووسه‌رو رۆشنبیری باکووری کوردستان
کامه‌ران براهیم / هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار و ده‌ر‌هێنه‌ری ته‌له‌فزیۆنی و ئه‌ندامی ده‌مه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی که‌ناڵی کوردان تی ڤی له دانمارک
خه‌ڵاتی کوردی ساڵ به‌خشرا به کامه‌ران براهیم
پاڵێوراوان بۆ دۆستی کوردی ساڵ پێکهاتبوون له
کلاوس سلاڤێنسکی / به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی ئینستیوتی مافی مرۆڤی دانمارک
ڕێکخراوی کورد / ڕێکخراوێک بۆ پرسی کورد له دانمارک
لایف باچ کریستیانسن / قونسڵی باڵوێزخانه‌ی دانمارک له ئێراق
خه‌ڵاتی دۆستی کوردی ساڵ به‌خشرا به کلاوس سالاڤێنسکی
پاڵێوراوان بۆ دۆستی کوردی فه‌خری ساڵ پێکهاتبوون له
ئه‌نیتا ئه‌سپاندار / هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار
هۆلگا نیلسن / جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی دانمارک
تۆڤ سکوتاناب و رۆبێرت فلیپسۆن / پرۆفیسۆر له زانکۆی بازرگانی کۆبنهاگن. ناساندنی زمان و که‌لتوری کوردی به‌شێوه‌یه‌کی زانستی و ئه‌کادیمی
خه‌ڵاتی دۆستی کوردی فه‌خری ساڵ به‌خشرا به هۆلگا نیلسن
پاشان به چه‌ند چالاکیه‌کی کۆمیدی و نیشاندانی ڤیدیۆ کلیپێکی کوردی و به ئاواز‌و گۆرانی کوردی که له‌لایان هونه‌رمه‌ندان ماهیر حه‌سه‌ن وهه‌ردی ساڵح وه پێشکه‌شکرا، کۆتایی به رێوره‌سمی گه‌لای کورد له دانمارک هات
که‌ناڵی کوردان تی ڤی