ئه‌م به‌رنامه‌یه باس له هونه‌ری ئۆپێرا و شانۆ ده‌کات که له یه‌کێك له ته‌لاره هونه‌ریه نایابه‌کانی دانمارك دا په‌یرو ده‌کرێت. درێژی کاتی ئه‌م به‌رنامه‌یه هه‌ژده خوله‌که و به دوو به‌ش پێشکه‌شتان ده‌که‌ین
سه‌وسه‌ن عومه‌ر
له‌سه‌ر بانگێشتێکی فه‌رمی که‌ناڵی کوردان تی ڤی له دانمارک هونه‌رمه‌ند و بێژه‌ری به‌توانا و به‌ناوبانگی کوردستان به‌رێز خاتوو سه‌وسه‌ن عومه‌ر بۆ سازدانی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌ت و بۆ ماوه‌یه‌کی دیاری کراو گه‌یشته دانمارک. زۆر به‌خێرهاتنی ده‌که‌ین و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازین
لێم ببوره نوێترین کاری هونه‌ری هونه‌رمه‌ند ئه‌ژده‌ر وه‌هبی یه که له ووڵاتی تورکیا کاری به ڤیدۆ کلیپکردنی بۆ کراوه. ئه‌م به‌رهه‌مه له نێو نوێترین ئه‌لبومی دا هاتووه‌و هه‌مان ناوی ئه‌م کاره‌ی هه‌یه.چیرۆکی ئه‌م گۆرانیه له روداوێکی راسته‌قینه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و هونه‌رمه‌ندیش به ته‌واوه‌تی توانیویه‌تی به‌رجه‌سته‌ی بکات. ده‌ست خۆشی لێده‌که‌ین
هونه‌رمه‌ندی لێهاتوو خاتوو سیهام عه‌لوان ئێستاکانه له نه‌خۆشخانه‌ی کۆبنهاگن که‌وتووه و به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ دوا ساته‌کانی ژیاندا ده‌کات که چه‌ند ساڵانێکه به ده‌ست نه‌خۆشیه‌کی کوشنده‌وه ده‌ناڵێنێت،به‌ڵام ئازایانه روبه‌ڕوی ئه‌م ده‌رده وه‌ستابوو بووه،به‌ڵام به‌داخه‌وه چیتر له توانیدا نه‌ما و دکتۆره‌کانیش له ده‌سه‌ڵاتیاندا نه‌ماوه بۆ چاره‌سه‌رکردنی، هێنده نه‌بێت که هیوا ی سه‌لامه‌تی بۆ ده‌خوازین و له خوا داوا ده‌که‌ین شفای بکات
تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی نوێ و دونیایه‌کی بێ وێنا له هونه‌ری نواندن و مۆسیقا شانۆی مۆسیقای کۆبنهاگن له‌م کاتانه‌دا نمایشی بیر‌و وبۆچونه نوێ و داهێنراوه‌کانی دونیایی مۆسیقا و گۆرانی پێشکه‌ش ده‌کات. ئه‌م نمایشه گێڕانه‌وه‌ی سه‌رگوزشته‌یه‌که له‌بیرو هزر و فه‌لسه‌فه‌ی ژیان. به‌به‌شداری هونه‌رمه‌ندانی سویدی و دانمارکی و کورد وعه‌ره‌ب، له رۆژانی 16 - 29 ی ژێنیوه‌ر
سامان، نیشته‌جێی ووڵاتی نه‌رویژه و هه‌وڵ ده‌دات کاره‌کانی به‌شێوه‌یه‌کی مۆدرێن پێشکه‌ش به بینه‌ران و بیسته‌رانی خۆی بکات. ئه‌م ڤیدیۆ کلیپه کاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی له‌لایان هاوکارمان سباستیان بۆ کراوه هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌ردوو کیان ده‌خوازین شانۆیی به‌فری ڕه‌ش ده‌بارێت له شاری سلێمانی دوای شه‌ش مانگ له راهێنان و داهێنان نمایش کرا. ئه‌م به‌رهه‌مه چووه پاڵ هه‌مان ئه‌و کاره نایابانه‌ی گروپی شانۆیی (کۆڕی شانۆی با) که ساڵانێکی زۆره به‌رده‌وام به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به ڕێڕه‌وی شانۆ له کوردستان و ناوچه‌که. ئه‌م به‌رهه‌مه به به‌شداری چه‌ند ئه‌کته‌رێکی به توانا و له ده‌رهێنانی هۆرێن غه‌ریب نمایش کرا
|
Niels Hav læser op af sit forfatterskab, bl.a. den nyeste digtsamling De gifte koner i København.
له هۆڵه‌کانی سینه‌مای ڤێسته ڤۆ ڤۆ له شاری کۆبنهاگن له دانمارک چه‌ندین فیلمی کوردی له هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان نمایشکران، کوردان تیڤی له یه‌که‌م رۆژدا ئاماده بوو و چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌رپرشتیاران و چه‌ند ئاماده‌بوانێکی کرد
ئه‌م هونه‌رمه‌نده فره‌چه‌شنه، یه‌كێکه له ناسراوترین هونه‌رمه‌نده‌کانی کورد و دانمارکی. نیاز به‌یاتی خۆی و هونه‌ره‌که‌ی، گه‌نجینه‌یه‌کی زۆر به نرخی مرۆڤایه‌تی و به‌تایبه‌ت کورده. نیاز خاوه‌نی چه‌ندین بڕوانامه‌ی جۆراو جۆره له‌بواری هونه‌ریدا، له زانکۆ و په‌یمانگاکانی دانمارک وانه‌ی هونه‌ری ده‌ڵێته‌وه. له‌ساڵی 2005 دا به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تمان بۆ تۆمار کرد، فه‌رموو بۆ بینینی
کورته فیلمی باران به‌رهه‌می به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هونه‌ری سینه‌مای سلێمانیه و له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند هاوڕێ به‌هجه‌ته. بیرۆکه‌ی ئه‌م فیلمه وه‌رگیراوه له چیرۆکێکی ئینگلیزی له نووسینی (ئۆ هنری) و وه‌رگێڕانی شێرزاد حه‌سه‌ن و له نواندنی مام هه‌ژار و ڕۆژان مه‌حه‌مه‌د و کاوان عه‌زیز
خوێنی ڕۆژه‌هه‌ڵاتی، ئه‌و نمایشه جوان و سه‌رنجڕاکێشه بوو، که ئاماده‌بوانی نێو هۆڵه‌که‌ی به گومان هێنابوو له‌وه‌ی ئایا ئه‌وه میدیاخانه به‌رجه‌سته‌ی ئه‌و چیرۆکه ده‌کات که نایانه‌وێت د‌رکی بێبه‌رن، یان ئه‌وه خودی راستیه‌کانیانه و له جه‌سته‌ی ئه‌م خانمه‌دا خوێنی لێ ده‌چۆڕیت. به‌م زوانه له کوردان تیڤی وه ئه‌م نمایشه پێشکه‌ش ده‌کرێت
هونه‌رمه‌ند مه‌سعود مه‌حه‌مه‌د ، بێ دابڕان و به‌ڵام به هێمنی کاره هونه‌ریه‌کانی به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت . له نوێترین کاره‌کانی ئه‌م دوو ڤیدیۆ کلیپه‌یه، . هیوادارین هه‌رده‌م له پێشکه‌ووتن دا بێت
گۆرانی نه‌رمه‌که‌ی نیانم نوێترین ڤیدۆ کلیپی حوسێن گه‌رمیانی یه که لایان سباستیان کاری وه‌ێنه‌گرتن و مۆنتاژی بۆ کراوه. وا چاوه‌روان ده‌کرێت به‌م زوانه یه‌که‌مین ئه‌لبومی حوسێن گه‌رمیانی بڵاوبکرێته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌لبومی لێم ببوره‌ی هونه‌رمه‌ند ئه‌ژده‌ر وه‌هبی بڵاوبۆوه و سه‌رکه‌وتنێکی بێ وێنای به ده‌ست هێنا، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌س نه‌بوو له‌لای ئه‌ژده‌ر به‌ڵکو چه‌ند ڤیدۆ کلیپێکی جوان ونایابیشی بۆ ئه‌م ئه‌لبومه‌ی به ئه‌نجام گه‌یاند. فه‌رموو ئێوه‌و ماچ ی ئه‌ژده‌ر وه‌هبی
گومانی تێدانیه ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره زۆر جوانه‌ی هونه‌رمه‌ند ئامانج جێگای له دڵماندا نه‌گرتبێت به‌ڵکو هه‌ست و سۆزمانیشی به‌لای خۆیدا راده‌کێشیت. هیوای سه‌رکه‌وتن و کاری جوانتری بۆ ده‌خوازین پۆڵا له رێگای ئه‌م کلیپه‌وه و به زمانێکی تر له کوردی و له‌سه‌ر شێوازی راپ سه‌رنجی هه‌مووان راده‌کێشیت بۆ مێژوو و باری رامیاری کوردستان. کارێکی زۆر جوانه
گروپێکی چالاکی نێو دانمارک
به‌رنه‌مه‌یه‌کی تایبه‌ته به هونه‌رمه‌ندی کۆچ کردوو ئیبراهیم خه‌یات که به‌ر له کۆچی دووایی به چه‌ند مانگێک تۆمار کراوه له یاماده‌کردنی گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی ه
به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی
رۆژانی نمایش‌کردنی فیلمی کوردی له کۆبنهاگن
له ئێوره کۆرێکی زۆر تایبه‌تدا نووسه‌ر و روناکبیر کاروان عومه‌ر کاکه سور خوێندنه‌وه‌یه‌کی ئه‌ده‌بیانه و فه‌لسه‌فیانه‌ی بۆ کاره هونه‌ریه‌کانی هونه‌رمه‌ند ڕێبوار سه‌عید بۆ ئاماده بووان خسته روو. جێی ئاماژه‌یه کاروان چه‌ند نهێنیه‌کی نیو کاره‌کان درکاند که وای کرد به‌شداربووانی ئه‌م کۆره به دوایدا بچن و چه‌ندین پرسیار وه‌ڵامی به دوای خۆیاندا هێنا
ئه‌م کورته فیلمه له وێنه‌گرتن و مۆنتاژ و ده‌رهێنانی ئه‌ندامی که‌ناڵه‌که‌مان به‌هه‌ره‌مه‌ندی لاو (ئامانج ئاراس)ه هه‌روه‌ک کاره‌کانی تری ئه‌م فیلمه‌ش پڕه له‌سه‌ر کێشی و خۆشه‌ویستی و ئاڵۆزی. دیسان جێی ئاماژه‌یه هه‌موو که‌ره‌سته‌کان بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م فیلمه ساده و ساکاربوون
باخچه‌ی کوردی پرۆژه‌یه‌کی هونه‌ری گه‌وره‌یه له نێوان هونه‌رمه‌ند ڕێبوار سه‌عید و هونه‌مه‌ندانی ئیتالیا که خۆی له کاری ئه‌نیمه‌یشن و جوڵه‌ی به‌رجه‌سته‌بووی زیندوو ده‌بینێت. نیگارکێشی و چاودێری گشتی کاره‌که له‌لایان ڕێبوار سه‌عیده‌وه بووه.چیرۆکی ئه‌م پرۆژه‌یه هه‌ر باس له سه‌فه‌ری هونه‌رمه‌ند ده‌کات به دونیادا
له ڕێکه‌وتی 20 04 2009 بۆ جاری دووهه‌م و دوای حه‌وت ساڵ هونه‌رمه‌ند ڕێبوار سه‌عید پێشانگایه‌کی له سه‌نته‌ری که‌لتووری جیهانی دانمارک کرده‌وه. کاره‌کانی نێو ئه‌م پێشانگایه هه‌مه جۆر و هه‌مه شێواز بوون، واتا ئاوێته‌یه‌ک بوون له چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی نوێ ی هونه‌ری هونه‌رمه‌ند.دونیایی ڕێبوار دونیایه‌کی ئه‌وه‌نده ڕه‌نگینه،مرۆڤ له ئاستیدا سه‌رسام ده‌بێت، چونکه به ده‌یان ره‌نگی نوێ به‌دی ده‌که‌ین که ته‌نها له خه‌ون و خه‌یاڵماندا به‌رجه‌سته‌ی ده‌که‌ین
خاتوو ئوزلێم چکیک که ژنه کوردێکی په‌رله‌مانتاره له دانمارک، یه‌که‌م په‌رتووکی خۆی به چاپ گه‌یاند و بڵاو کرده‌وه. ناوه‌رۆکی ئه‌م په‌رتووکه باس له ژیانی تایبه‌تی و خێزانی خۆی، هه‌روه‌ها تیشکی خستۆته سه‌ر ئه‌زموونی سیاسی و نیشته‌جێ بوونی له ووڵاتی دانمارک
هونه‌رمه‌ند ئه‌ژده‌ر وه‌هبی پاش چه‌ند ساڵێک دابڕان له به‌رهه‌می نوێ، خۆشبه‌ختانه به چه‌ند به‌رهه‌مێکی هونه‌ری و نوێ وه که‌وته‌وه نێو مه‌یدانی هونه‌رو گۆرانی. ئه‌لبوومی (لێم ببووره)ه‌ی بڵاوکرده‌وه و که‌به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی پێشوازیه‌کی زۆری له‌لایان ئاشقانی ده‌نگیه‌وه لێ‌کرا.فه‌رموون بۆ بینینی ڤیدیۆ کلیپی (دڵی من) ی ئه‌ژده‌ر وه‌هبی کوردان تی ڤی و به‌هاوکاری سه‌نته‌ری که‌لتوری جیهانی له دانمارک پێشانگایه‌کی شێوه‌کاری بۆ هونه‌رمه‌ند خاتوو ئه‌نیتا له هۆڵی سه‌نته‌ری که‌لتوری ده‌کاته‌وه. شایانی وتنه که تابلۆکانی ئه‌م خانمه سروشت
ئه‌م فیلمه له بیرۆکه‌و سیناریۆ و نواندنی ئا‌ڤێستا به‌ختیاره، ئه‌م فیلمه یه‌که‌م هه‌وڵی ئاڤێستایه له‌بواری فیلمسازیدا. کاری مۆنتاژ و وێنه‌گرتنی له‌لایان ئه‌فشین تاهیری و له‌ده‌رهێنانی به‌ختیار فارس
کۆمه‌ڵێک کورته فیلمی کۆمیدی له‌ده‌رهێنانی ئامانج ئاراس
ئه‌م کۆمه‌ڵه کورته فیلمه له‌وێنه‌گرتن و مۆنتاژ و ده‌رهێنانی به‌هره‌مه‌ندی لاو و هاوکارمان ئامانج ئاراس ه، جێی ئاماژه‌یه که کاکه ئامانج ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی به هاوکاری هاوڕیکانی کردووه و به چه‌ند پێداویستیه‌کی زۆر ساده و ساکار. هیوای به‌رده‌وامی و سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازین
ئالان په‌ری ئه‌و شاعیره هه‌ستیاره‌یه که به‌ژێر سێبه‌ری په‌ڕی باڵی په‌پوله‌کاندا گوزه‌ر به نێو جوانی ژیاندا ده‌کات. شاعیری ساته‌کان(ئالان) له دوای هه‌زاران سات و کاتژمێر پاش ده‌ساڵ مافی نیشته‌جێبوونی له دانمارک بۆ ده‌رچوو،.پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی ئه‌م هاوکاره خۆشه‌ویسته‌ی کوردان تی ڤی ده‌که‌ین
دلۆڤ ئه‌و کیژه چوارده ساڵانه‌یه که بۆ یه‌که‌م جار و به هاوکاری کیژه هاورێی کاڵێ گۆرانیه‌کیان له ئاهه‌نگی گالای کوردی له دانمارک پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرد
کلیپی هه‌وری
دوا به‌رهه‌می کلیپ کراوی هونه‌رمه‌ند حه‌مه رووف که‌رکوکی
له‌سه‌ردانێکی دا بۆ دانمارک هونه‌رمه‌ند حه‌مه رووف، له‌لایان کارمه‌ندانی کوردان تی ڤی پێشوازی لێکراو گۆرانی (هه‌وری) که له سی دیه نوێکه‌یدا هاتوه له‌لایان ده‌رهێنه‌ر به‌ختیار فارس بۆ کلیپ کرا،هه‌روه‌ها وێنه‌گرتنی له‌لایان ئالان عه‌ونی وه گیرا.
هونه‌رمه‌ند دیاری له یه‌که‌م گشتی بۆ ووڵاتانی ئه‌وروپا ، له دووهه‌م ویستگه‌ی ئه‌م گه‌شته‌یدا گه‌یشته دانمارک، کوردان تی ڤی به‌گه‌یشتنی هونه‌رمه‌ند له ویستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری کۆبنهاگن له دوای به‌خێرهاتنی چاوپێکه‌وتنێکی کورتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدا.
له یه‌که‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی که‌ناڵی کوردان تی ڤی له دانمارک کۆنسێرتێکی بێ وێنا له مێژووی نێوه‌ندی کوردی له ئه‌وروپادا ریزبه‌ند کرا. هونه‌رمه‌ندان عه‌دنان که‌ریم و تارا جاف به هاوبه‌شی هونه‌رمه‌ند نیهاد جه‌مشیر که‌شێکی پڕ له هونه‌رو جوانی و موسیکان خه‌لقاند که بووه جێی سه‌رسورمانی ئاماده‌بوان
ساڵیادی دامه‌زراندنی کوردان تی ڤی
ڕۆژی شه‌ممه، ڕێکه‌وتی 2008.04.26، له‌شاری ئاغوس له باکووری وڵاتی دانیمارك کۆمه‌ڵه‌ی کوردی ئه‌و شاره به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له ڕه‌وه‌ندی کوردی شاره‌کانی دانیمارك و ئاماده‌بوونی خاتوون "سه‌وسه‌ن عومه‌ر"، ئاماده‌کار و پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌ی "هه‌فته‌نامه‌ی ڕووناک‌بیری" که‌ناڵی کوردسات، هه‌روه‌ها به ئاماده‌بوونی که‌ناڵی "کوردان تیڤی" کۆڕیکی ڕۆشنبیری هاوچه‌رخی له ژێر
"شتێك له ته‌نیاییم نزیك نییه"
باخان له دانمارک .... به‌رنامه‌یه‌که له‌سه‌ر باخان به سێ به‌ش بۆتان په‌خش ده‌که‌ین
باخان له به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تدا
شانۆی پادشایه‌تی دانمارك
|